سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ترەمپ: سوپاسی هێزە كوردییەكان دەكەین هاوكارمان بوون 

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی یەکەم 2019

ترەمپ: سوپاسی هێزە كوردییەكان دەكەین هاوكارمان بوون 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی راگەیاند
 قسەكانی ترەمپ لەبارەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی "داعش"ەوە:
? هێزێكی ئەمریكی شەوی شەممە ئەبوبەكر بەغدادییان لەگەڵ ژمارەیەك هاوەڵیدا كوشت.
? بەغدادی كوژرا دوای ئەوەی هێلەكە بۆمبڕێژكراوەكەی تەقیوەتەوە.
? ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕێكانی بەغدادیش كوژراون.
? لە پرۆسەكەدا هیچ كەسێك لە هێزەكەی ئەمریكا نەكوژراوە.
? دوای ئەو پشكنینانەی كە دوای هێرشەكە ئەنجامدراوە، ناسنامەی بەغدادی دیاریكراوە.
? هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا زانیاری گرنگیان دەستكەوت لەبارەی شوێنی ئۆپراسیۆنەكە لە پارێزگای ئیدلبی باكوری سوریا.
? ئەو هێزەی كە ئۆپراسیۆنەكەی جێبەجێكردووە، بۆماوەی نزیكەی دوو كاتژمێر لە شوێنی ئۆپراسیۆنەكە ماونەتەوە.
? هەشت هێلیكۆپتەر بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەكەدا هاتووە.
? بەر لە مانگێك ئاماژەی ئەرێنیمان لەبارەی شوێنی بەغدادییەوە پێدەگەیشت.
? بەر لە دوو هەفتە توانیمان شوێنی بەغدادی دیاری بكەین.
? من لەگەڵ مایك پێنس‌و كەسانی تر راستەوخۆ تەماشای ئۆپراسیۆنەكەمان دەكرد.
? هێزەكەی ئەمریكا لەكاتی گەیشتی بەو كۆمەڵگەیەكی كە ئەبوبەكر بەغدادی تێدا بوو، روبەڕووی تەقەلێكردن بووەوە.
? دەروازەی سەرەكی كۆمەڵگەكە بۆمبڕێژكرابوو.
? لەكاتی هێرشەكەی ئەمریكادا بەغدادی 3 منداڵی كوشتووە، بەڵام 11 منداڵی تر كە لە شوێنەكەدا بوون، لە پرۆسەكەدا بەرنەكەوتوون.
? سوپاسی روسیا، توركیا، سوریا، عێراق، هێزە كوردییەكان دەكەم بەهۆی یارمەتییەكانیان لە ئۆپراسیۆنی كوشتنی بەغدادیدا.
? روسیا بەشێوەیەكی جوان مامەڵەی لەگەڵ كردین، لەكاتی جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنەكەدا بواری ئاسمانی خۆیان بۆ كردینەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

سیاسەتی سوکایەتیی و ئیهانەکردن

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 7 ملیۆن بەرزدەكەینەوە

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا (18) موچە بەتەواوی نەدراوە