سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیركردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس دەردەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی یەکەم 2019

دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیركردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس دەردەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
لەسەر سكاڵای برازایەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دادگای هەولێر بڕیاری دەستگیركردن بۆ تەواوی ستافی (درەو میدیا)‌و رۆژنامەنوس (هێمن مامەند) دەركرد.
ئەمڕۆ هەردوو رۆژنامەنوس (نیاز عەبدوڵا) ئەندامی دەستەی نوسەرانی (درەو میدیا)‌و (هێمن مامەند) ئەندامی دەستەی نوسەرانی سایتی (مەودا پرێس) لەسەر سكاڵایەكی یاسایی مەتین دلۆڤان بارزانی چوونە بەردەم دادگای هەولێر.
دوای وەرگرتنی وتە لێیان، دادگا بە كەفالەتی (5 ملیۆن) دینار رۆژنامەنوس (نیاز عەبدوڵا)ی ئازادكرد‌و رۆژنامەنوس (هێمن مامەند) راگیرا تاكاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەكەی. 
چەند پارێزەرێك لە دادگای هەولێر بە (درەو میدیا)یان راگەیاند، مەتین بارزانی سكاڵای یاسایی لەسەر تەواوی ستافی (درەو میدیا) تۆماركردووە‌و سكاڵاكە پەیوەندیدارە بە راپۆرتێكی رۆژنامەوانییەوە كە لە رۆژی 17ی تەموزی ئەمساڵ لە سایتی (درەو میدیا) بڵاوبوەتەوە، سەبارەت بە رووداوی كوشتنی "دیپلۆماتكارێكی توركیا" لە ریستۆرانتی "هۆقەباز" لە هەولێر.
لە فەرمانی دەستگیركردنەكەدا ناوی هەریەكە لە (محەمەد رەئوف، فازل حەمەڕەفعەت، نامیق رەسوڵ، نیاز عەبدوڵا) سەرنوسەرو ئەندامانی دەستەی نوسەرانی (درەو میدیا) هاتووە.
مەتین بارزانی لە رۆژی 22ی تەموزی رابردوو سكاڵا یاساییەكەی تۆماركردووە، بەڵام تا ساتی نوسینی ئەم هەواڵە ستافی (درەو میدیا) هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی لەلایەن دادگاوە پێنەگەیشتووە، بەڵام بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت، دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی دەركرد‌و‌وە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە پارێزەرەكان لە هەولێرەوە بە (درەو میدیا)یان راگەیاندووە، مەتین بارزانی بەپێی یاسای ژمارەی (2)ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان سكاڵای لەسەر ئەو (5) رۆژنامەنوسە تۆماركردووە، ئەوە لەكاتێكدایە ئەو بابەتەی كە بڵاوبوەتەوە، بابەتێكی رۆژنامەوانییە‌و دەبوو بەپێی یاسای ژمارەی 35 ی ساڵی 2008 كاری رۆژنامەوانی، سكاڵاكە تۆماربكرایە.  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە