سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

رۆژئاوای كوردستان: لە 810 قوتابخانە دەوام راوەستاوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تشرینی یەکەم 2019

رۆژئاوای كوردستان: لە 810 قوتابخانە دەوام راوەستاوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
(درەو میدیا):
بەهۆی لەشكركێشی سوپای توركیاوە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان (810) قوتابخانە خوێندن تێیاندا راوەستاوەو (86 هەزار) قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.
بەپێی ئاماری دەستەی پەروەردەو فێركردنی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لە ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی، بەهۆی هێرش‌و لەشكركێشەكانی توركیاوە (20) قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون‌و (5 هەزارو 224) مامۆستاش لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون.
زیانەكانی لەشكركێشییەكەی توركیا لەسەر كەرتی پەروەردە:
•    810 قوتابخانە خوێندن تێیاندا راوەستاوە 
•    86 هەزار فوتابی لە خوێندن بێبەش بوون 
•    5224 مامۆستا لە وانە وتەنەوە دابڕاون


لە هەرێمی جزیرە، ناوچەی سەرێكانی‌و گوندەكانی دەوروبەری: 
•    150 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە، 20 قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون
•    17 هەزارو 526 قوتابی بەتەواوی لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون 
•    هەزارو 409 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون 

لە ناوچەی تەل تەمر:
•    120 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە
•    7 هەزارو 633 قوتابی بەتەواوی لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون 
•    849 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون 

لە ناوچەی درباسیە: 
•    114 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە
•    983 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون 

لە ناوچەی گرێ سپی:
•    426 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە
•    51 هەزارو 200 قوتابی بەتەواوی لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون 
•    هەزارو 983 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون 
ئەمە سەرەڕای ئەوەی (3) قوتابخانە لە قامیشلۆ، (35) قوتابخانە لە حەسەكە، (2) قوتابخانە لە كركی لەكی بوون بە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان.
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە