سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئاوات شێخ جەناب: عێراق مامەڵەیەكی شۆڤێنیانەمان لەگەڵ دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تشرینی یەکەم 2019

ئاوات شێخ جەناب: عێراق مامەڵەیەكی شۆڤێنیانەمان لەگەڵ دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،  ئاگاداری وردەكاری داهاتی نەوتن و مانگانە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە پارەی داهاتی نەوت وەردەگرن.
 ئاوات شێخ جەناب بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند" سەرچاوەی داهاتی ئێمە دوو بەشی گەورەیە، بەشێكیان لە عێراقەوە بۆمان دێت ئەویش دوای بڕینی پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوت، بەشێكیشی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بۆمان دێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ"
 سەبارەت بە ئاگاداربوونیان لە وردەكاری داهاتی نەوت و رادەستكردنی بە وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی و ئابوری جەختی كردەوە" مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان سنوری 300 ملیار دینار بۆ موچە رادەستی وەزارەتەكەیان دەكەن، ئەگەر ئەوان رادەستی نەكەن ئەی موچە لەچی دەدرێت؟" 
ئاواتی شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشكرد " بەڵێ ئاگاداری ووردەكاری داهاتی نەوتن، راپۆرتەكانی كۆمپانیای دیلۆیت كە ئەركی وردبینی و ڕاوێژكارییە، بەراوردمان كردووە لەگەڵ داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ بەرێژەی 98% هاوتان، واتا كێشەیەك نیە لە داهاتی نەوتی هەرێم".
وەزیری دارایی ئەوەش رەتدەكاتەوە كە ئاشتی هەورامی پارەی نەوت رادەست نەكات و دەڵێت"ئەو ئیستحقاقەی كە مانگانە وەزارەتی دارایی هەیەتی سامانە سروشتیەكان رادەستی دەكات"  
ئاوات شێخ جەناب ئەوەش ئاشكرا دەكات " حكومەتی عێراق مامەڵەیەكی شۆڤێنی و نادیموكراتیانە لەگەڵ خەڵكی كوردستان دەكات، تێكرای موچەی فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان (650 هەزار دینار)ی، بەڵام لە عێراق ( ملیۆن و 300 هەزار) دینار بەرەو ژوورە، بۆیە رێگەی مامەڵەكردنی عێراق لە بودجەدا لەگەڵ ئێمە نادیموكراتی و نایاساییە"  

ئەمە لە كاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە" دوو مانگە، ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەكان و یاریدەردەی سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە كە هێشتا داهات و دۆسیەی نەوت لەلای ئەوە، نیوەی پارەی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی ناكات و بەهۆیەوە تەمویلی پڕۆژەكان و دانەوەی قەرزی بانك و كۆمپانیاكان راگیراوە".
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەش ئاشكرا دەكات كە نەوتی كیڵگەكانی عەین زالە لای مەسرور بارزانیە" دوو مانگە ئەنجوومەنی وەزیران پارەی تەواوكاریی مووچە لەحسابێكی تایبەتەوە دەهێنێت، بەهۆی ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی كێڵگەی عەین زالە لەلای سەرۆكی وەزیرانە لەو رێگایەوە نەیهێشتوە ئەو دوو مانگە دابەشكردنی موچە دوا بكەوێت".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە