سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"هەرجۆرە گۆڕانکارییەک لە دەرەوەی رێگا دەستورییەکان رەتدەکەینەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام لەگەڵ ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا  لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن لەسەر ئەوەی" جگە لە رێگەی دەستور بە هیچ رێگەیەكی تر رازی نابن بۆ گۆڕانكاری و هەر گۆڕانكارییەك لە گۆڕانێك لە دەرەوەی ئەو چوارچێوانە قەبوولكراو نییە"
بارزانی عەلاوی پشتیوانی خۆیان بۆ عەبدولمەهدی راگەیاند" پاڵپشتیی تەواوی حكوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز دكتۆر عادل عەبدولمەهدی دەكەین و داوایش دەكەین هەوڵی تەواو بدات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و كۆنتڕۆڵی بارودۆخ و سزادانی گەندەڵكاران و هەروەها ئەوانەی بوونەتە هۆی خوێنڕشتنی خەڵكی بێ تاوان"
 

دوای کۆبونەوەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە كۆبوونەوەكەدا بە دوورودرێژی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتە هەنووكەییەكان و ڕووداو و گرژییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و چەند پارێزگای تری عێراق تاوتوێ كرا و لەسەر ئەم خاڵانە ڕێك كەوتن:
یەكەم: جگە لە ڕێگەی دەستووری و بە پێی پڕۆسە و میكانیزمە دیموكراتییەكان نابێ هیچ ڕێگەیەكی تر بۆ گۆڕانكاری لە پڕۆسەی سیاسی هەبێت و، هەر جۆرە گۆڕانێك لە دەرەوەی ئەو چوارچێوانە قەبوولكراو نییە.
دووەم: پاڵپشتیی تەواوی حكوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز دكتۆر عادل عەبدولمەهدی دەكەین و داوایش دەكەین هەوڵی تەواو بدات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و كۆنتڕۆڵی بارودۆخ و سزادانی گەندەڵكاران و هەروەها ئەوانەی بوونەتە هۆی خوێنڕشتنی خەڵكی بێ تاوان.
سێیەم: داوا دەكەین پارێزگاری لە سەلامەتی و كەرامەتی گەلی عێراق و هاووڵاتیان بكرێت لە هەموو پێكهاتە و چینوتوێژەكان و، لە هەموو بوارە پێویستەكاندا هەماهەنگیی تەواو لەنێوانماندا دەبێت.
چوارەم: سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوانە و زوڵملێكراوان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین و داوایش لە حكوومەتی عێراقی دەكەین بایەخی تەواو بە قوربانی و برینداران و قەرەبوكردنەوەیان بدات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە