سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كاكەمین نەجاڕ: ڕازی نابین سەرۆكی حكومەت بەس لە دهۆك و هەولێر دەسەڵاتی هەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی یەکەم 2019

كاكەمین نەجاڕ: ڕازی نابین سەرۆكی حكومەت بەس لە دهۆك و هەولێر دەسەڵاتی هەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 

"ئێمە بەوە ڕازی نابین سەرۆكی حكومەت بەس لە دهۆك و هەولێر دەسەڵاتی هەبێت وە جێگری سەرۆكی حكومەتیش بەتەنها لە سلێمانی و هەڵەبجە دەسەڵاتی هەبێت كوردستان یەك حكومەت و یەك كابینە و یەك پەرلەمانی هەیە" ئەمە وتەی كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیە.
كاكەمین نەجار بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە" " ئەگەر قوباد تاڵەبانی نیگەران بێت ئەوا ئێمە دانیشتن لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكەین تا بزانین لەكوێ "خەلەل" هەیە چارەسەری دەكەین هیچ "خەلەلێك" ناهێڵینەوە بەبێ چارەسەركردن وە ئێمە و یەكێتی-ش لەو حكومەتە تەواوكەری یەكترین پێكەوە حكومەت بەڕێوەدەبەین لەگەڵ گۆڕان و لایەنەكانی تر ئەوانەی بەشدارن لە حكومەت، هیچ نیگەرانیەك نابێت."
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی باس لەوە دەكات " هیچ ڕێگریەك لە كاك قوباد و وەزیرەكان نەكراوە بەڵام وەك دەزانرێت حكومەت یاسا و ڕێسای خۆی هەیە بۆ كاركردن، دەسەڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جیاوازە وە دەسەڵاتی جێگرەكەش جیاوازە، ئەو دەسەڵاتانەی كە بەپێی یاسا كاك قوباد وەك جێگری سەرۆكی حكومەت هەیەتی هیچ ڕێگریەك نیە بۆ ئەنجامدانی دەسەڵاتەكانی خۆی بەپێچەوانەوە هاوكاری تەواویشی دەكەین بەڵام بەپێی ئەو یاسایەی كە لە ئەنجومەنی وەزیران هەیە، دەسەڵاتەكان دیاریكراون ئەوەی لەیاسا بەدەر بێت ئەوە شتێكی ترە ئەوەی یاسایی بێت پارتی پابەندە بە هەموو دەسەڵاتەكانی "كاك قوباد"ەوە."

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە