سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

نەجمەدین كەریم: لیستەكەی ئێمە كورد و عەرەب و توركمانیشی تێدا دەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی یەکەم 2019

نەجمەدین كەریم: لیستەكەی ئێمە كورد و عەرەب و توركمانیشی تێدا دەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
" لیستەكەی ئێمە دەبێتە لیستی كەركوكیەكان، چونكە تەنها لیستی كورد نابێت، لیستی كوردو عەرەبی رەسەن و نوێنەری راستەقینەی توركمانیشی تێدا دەبێت" ئەمە وتەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوكە .
نەجمەدین كەریم  كە بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە" بەڵێ لیست بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك درووست دەكەین و راشیدەگەیەنین، هیوادارین خەڵكی تریش بێت لەگەڵمان ئەوانەی كە بەتەنهان، لایەنی تر هەن كە لە هیچ لیستێكدا نین و ماونەتەوە"
پارێزگاری پێشووی كەركوك جەخت دەكاتەوە" هەمیشە وتومانە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكان سەركەوتوو بێت، هەموو كەسێك مافی ئەوەی هەبێت بە ئازادی بچێت دەنگی خۆی بدات، دەبێت چەند گۆڕانكاریەك هەبێت لە كەركوك، ئەوەی لەهەمووی گرنگترە ئەوەیە ئەو مادەیەی پەیوەستە بە یاسای هەڵبژاردنەكانەوە، پێویستە ئەو مادەیە بگۆڕدرێت، چونكە ئەو مادەیە، دەیەها جار خەڵك بێبەش دەكات كە دەنگ بدەن، ئەو كەسانەی ئاوارەن رێگرییان لێدەكات دەنگ بدەن، ئەو دەنگدەرانە لە 30% بۆ 35%ی دەنگی دەنگدەرانە لە كەركوك، ئەگەر ئەو مادەیە نەگۆڕدرێت كورد دەنگەكەی بەو شێوەیە نابێت، ئەوەش زیانێكی زۆر لە دەنگی كورد دەكات، كە بەم یاسایە زیاد لە (80 هەزار) كەس بێبەش دەكەن لە دەنگدان"   
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە