سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"یەكێتی مانگانە 25 ملیۆن دۆلاری نەوت وەردەگرێت"

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئەیلوول 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی ئاگاداركردوەتەوە بەهیچ شێوەیەك قسە لەسەر دۆسیەی نەوت نەكات‌و رەخنە لەو كەرتە نەگرێت.
سەرچاوەیەكی باڵا لەناو پارتی بە (درەەو میدیا) راگەیاند، حزبەكەی لەسەر ئاستی باڵا پەیامی بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناردووە كە خۆی لە قسەكردن لەبارەی دۆسیەی نەوت‌و پرسی شەفافیەت لەو كەرتەدا بەدوربگرێت.
سەرچاوەكە وتی:" پارتی بەفەرمی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاگاداركردووە لەوەی، كە پارتی مانگانە پشكی نەوت رادەستی یەكێك لە بەرپرسانی باڵای یەكێتی دەكات، بۆیە یەكێتی مافی ئەوەی نییە لەسەر دۆسیەی نەوت رەخنە لە پارتی‌و حكومەت بگرێت".
بەگوێرەی قسەی سەرچاوەكە، پارتی بۆ دڵنیاكردنەوەی بەرپرسانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، تەنانەت ژمارەی بانكیی ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاشكراكردووە كە مانگانە بڕی (25) ملیۆن دۆلار بە نوێنەرایەتی یەكێتی لە پشكی نەوتی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
سەرچاوەكە باسی لەوەكرد، ئەو بانكەی كە بەرپرسەكەی یەكێتی ژمارە حسابییەكەی تێداكردووەتەوە، بانكێك لە شاری دوبەی ئیماراتی عەرەبی‌و ئێستا كۆی پارەی كەڵەكەبووی نەوتی یەكێتی لەو بانكە گەیشتووەتە (ملیارێك‌و 250 ملیۆن) دۆلار، بەڵام زۆرینەی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاگاداری ئەو ژمارە بانكییە نین.
ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی نیشتمانی كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە بكات، ماوەی شەش مانگە لەڕێگەی لیژنەیەكی (3) كەسییەوە خەریكی كۆكردنەوە‌و رێكخستنەوەی سەرچاوەكانی دارایی حزبە، لەوچوارچێوەیەشدا بوو ژمارەیەك دەزگای میدیایی سەربە كارەكتەرەكانی یەكێتی سەرچاوەی داراییان راگیراو بەوهۆیەوە داخران. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 7 ملیۆن بەرزدەكەینەوە

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا (18) موچە بەتەواوی نەدراوە

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

میکانیزمی خەرجکردنی موچە 2019 - 2025