سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

2006 پێشنیازی دروستكردنی ئەنجومەنی حزبەكانی كردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئەیلوول 2019

2006 پێشنیازی دروستكردنی ئەنجومەنی حزبەكانی كردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
یەكگرتووی ئیسلامی پشتڕاستیكردەوە، پرۆژەی دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای حزبەكان پێشنیازی سەلاحەدین بەهادین بووە، بەڵام ئەو پێشنیاز نوێ نییە‌و مێژووەكەی بۆ ساڵی 2006 دەگەڕێتەوە.
نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەڵامی لێدوانێكی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كوردستانی دایەوە.
وەڵامدانەوەكەی نوسینگەی ئەمینداری یەكگرتوو سەربارەت بە لێدوانێكی فازل میرانییە بۆ (دەنگی ئەمریكا)، كە تێیدا لەبارەی دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای حزبەكان دەڵێ:" ئەسڵی پێشنیارەكە لە برایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە بوو، هەموو حیزبەكان رەزامەندبووین‌و كاریشی بۆكرا خودی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین كاری بۆی كردو لە كۆبونەوەیەكدا بۆی شیكردینەوە".
پرسی دروستكردنی ئەنجومەنێكی باڵا بۆ حزبە سیاسییەكان وەكو پرۆسەی بە مەرجەعكردنی مەسعود بارزانی لێكدەدرێتەوە، هەندێك لەوانەی رەخنەیان لە دروستكردنی ئەنجومەنێكی لەمجۆرە هەیە، ترسیان هەیە ئەنجومەنەكە بەهۆی مەسعود بارزانییەوە ببێت بە بەدیلی پەرلەمان‌و حكومەت‌و لەسەرو ئەوانەوە بڕیار بدا.
لە رونكردنەوەكەیدا نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پشتڕاستیدەكاتەوە كە پێشنیازی دروستكردنی ئەنجومەنی حزبەكان پێشنیازی سەلاحەدین بەهادین بووە، بەڵام ئەمینداری یەكگرتوو ئەو پێشنیازەی لەدوای ساڵی 2006و یەكگرتنەوەی دوو ئیدارەیی‌و لە هەلومەرجێكی تایبەت بووە.
نوسینگەی ئەمینداری یەكگرتووە، باسی لەوەكردووە" سەبارەت بەوەی ئێستا لە راگەیاندنەكان باس لە دروستكردنی ئەنجومەنی پارتە سیاسییەكانی كوردستان دەكرێ، بەڕێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هیچ لێدوانێكی نوێی لەسەر ئەم بابەتە نەبووەو هیچ لایەنێكیش ئەم باسەی بە فەرمی لەگەڵ ئێمە نەكردۆتەوە".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە