سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەرگای خۆپاڵاوتن داخرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئەیلوول 2019

دەرگای خۆپاڵاوتن داخرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
كاتژمێر چواری ئەمڕۆ دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستەكانی رێكخەر و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داخرا.
بەپێی زانیارییەكانی( درەو میدیا) بۆ پۆستی رێكخەری گشتی، بۆ یەكەمجار دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا، یەكەمجارە لە مێژووی بزوتنەوەی گۆڕاندا دوو كەس ركابەرایەتی دەكەن لەسەر بردنەوەی پۆستی رێكخەری گشتی، ئەوانیش هەریەك لە :
•    عومەر سەید عەلی  رێكخەری گشتی ئێستای بزوتنەوەكە
•    شۆڕش حاجی  ئەندامی خانەی راپەڕاندن  

عومەر سەید عەلی
1975 بووەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە 
1976 لەلایەن حكومەتی عێراق لە 11ی تەممووز سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
1979 بەر لێبوردنی گشتی كەوت و ئازادكرا
1980 بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكەوە ، لە كێوەڕەش بریندار بووە  
1992 بووەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان 
2002 بوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
2009 لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراندووە 
2017 بوە بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

د. شۆڕش حاجی 

1958 لەدایك بووە
1976 پەیوەندیكردووە بە كۆمەڵەی رەنجدەرانەوە
1979 پەیوەندیكردووە بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە 
1990 بە بڕیاری یەكێتی نێردراوەتە دەرەوەی وڵات 
2008 لە لەندەن رەوتی گۆڕینی دیموكراسی( رەگ)ی  دامەزراند 
2010 بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2017 بۆتە ئەدامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان 
1996 – 2009 مامۆستا بووە لە زانكۆی لەندەن 
دكتۆرای لە زانستە سیاسیەكان بەدەستهێناوە لە بەریتانیا 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە