سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حكومەت: پێش هاتنی زستان نەوت دابەشدەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئەیلوول 2019

حكومەت: پێش هاتنی زستان نەوت دابەشدەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
ئەنجومەنی وەزیران دوای پشووی جەژنی قوربان بۆ یەكەمجار كۆبووەوە، بڕیاردراوە پێش هاتنی وەرزی زستان‌و بارانبارین، نەوت دابەشبكرێت‌و كەموكوری رێگاوبانەكانیش چارەسەر بكرێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری كە بەبۆنەی پشووی جەژنەوە گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردبوو، بەشداربوون لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا.
بەپێی هەواڵی سایتی حكومەت، لە كۆبونەوەكەدا هەردوو وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێكیان لەبارەی كێشەو گرفت‌و پێداویستییەكانی وەرزی خوێندنی 2019-2020 خوێندوەتەوە.
مەسرور بارزانی وتویەتی:" پێویستە كار لەسەر ئەوە بكرێت ئاستی قوتابخانەو زانكۆكانی كەرتی گشتی بەرزبكرێتەوە، بەشێوەیەك جیاوازی ئاستی نێوان قوتابخانەو زانكۆ حكومی و تایبەتەكان كەمبكرێتەوە". 
مەسرور بارزانی بڕیاریداوە لیژنەیەك لە وەزیرانی پەروەردە، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دارایی‌و پلاندانان پێكبهێنرێت بۆ دەستنیشانكردنی پێداویستییە گرنگەكانی وەرزی ئێستای خوێندن.
سەرۆكی حكومەت وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە پێش هاتنی وەرزی زستان، نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ بكرێت. 
هاوكات داوایكردووە، بەرنامەیەك دابنرێت بۆ چارەسەركردنی كەموكورتی رێگاوبانەكان پێش دەستپێكردنی بارانبارین.
تەوەرێكی تری كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆكردن بووە لەبارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی وەك بەرگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و رێكخستنەوەی كاری ژمێریاری یاسایی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە