سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارەیان وەرگرتووە‌و كاریان نەكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئەیلوول 2019

پارەیان وەرگرتووە‌و كاریان نەكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ژمارەیەك هونەرمەند پارەیان بۆ ئەنجامدانی كاری هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی وەرگرتووە، بەڵام كارەكەیان نەكردووە.
بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری‌و هونەر لە پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا، هۆشداری بەو هونەرمەندانە دەدات كە پارەیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەی وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی كاری هونەری، بەڵام تائێستا كارەكەیان ئەنجامنەداوە.
لە نوسراوێكدا كە خۆی ئیمزای لەسەر كردووە، بابەكر دڕەیی یەك مانگ مۆڵەت بەو هونەرمەندانە دەكات كە پارەیان وەرگرتووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بكەن، بەپێچەوانەوە هەڕەشە دەكات رێوشوێنی یاساییان لەدژ بگرێتەبەر.
ئەم نوسراوە دوای ئەوەدێت بەمدواییە ئەندامێكی لیژنەی رۆشنبیری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بابەكر دڕەیی تۆمەتبار كرد بە بەهەدەردانی مینحەی تایبەت بە "پایتەختی رۆشنبیری" كە بڕەكەی (20 ملیار) دینارە، بەڵام دڕەیی تۆمەتەكان رەتدەكاتەوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 23 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان