سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

گۆڕان ئەمڕۆ كاندیدەكەی یەكلاكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2019

گۆڕان ئەمڕۆ كاندیدەكەی یەكلاكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ بە فەرمی ناوی مستەفا سەید قادری وەكو كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی كرد.
سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی‌و لە نوسراوێكدا ناوی (مستەفا سەید قادر)ی وەكو كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كردووە.
چەند رۆژێكە لە میدیاكانەوە دەنگۆی یەكلابونەوەی كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بڵاوبوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لێدراوە‌و نوسراوی فەرمی بۆ دەركراوە.
سێ كەس لەناو بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كاندید كردبوو، ئەوانیش هەریەكە لە (مستەفا سەید قادر، محەمەد تۆفیق رەحیم، جەمال حاجی محەمەد) بوون، پێشتر جەمال حاجی محەمەد لە كابەرێتییەكە كشایەوە، رێكخەری گشتی كە دەسەڵاتی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكەی پێدرابوو، دواجار لەنێوان مستەفا سەید قادرو محەمەد تۆفیق رەحیم، یەكەمی هەڵبژارد.

زیاتر لە دوو مانگە نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربووە، بەڵام هێشتا دوو جێگرەكەی مەرسومی دەستبەكاربوونیان بۆ دەرنەكراوە، بە گوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا) چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی لە یەك كاتدا دوو مەرسوم بۆ دەستبەكاربوونی جێگرەكانی (جەعفەر شێخ مستەفا- مستەفا سەید قادر) دەربكات.
جگە لە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نوێی حكومەت پۆستێكی باڵای تر وەردەگرێت كە ئەویش پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی چاكسازییە، بڕیارە سەرۆكی ئەنجومەنەكە ببێت بە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی.
جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندن كاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی چاكسازی، بەڵام كاندیدی ئەم پۆستە هێشتا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی یەكلانەكراوەتەوە، چونكە ئەنجومەنەكە هێشتا دروستنەكراوە‌و پێویستی بەوەیە لە پەرلەمانی كوردستانەوە یاسای تایبەتی بۆ دەربكرێت، ئەمەش رەنگە چەند مانگێكی تر بخایەنێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 2 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"