سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

" هیچ ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر باكوری سوریا قبوڵ ناكەین‌و رێگەی لێدەگرین"

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئاب 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەمڕۆ رایگەیاند هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی توركیا بۆسەر باكوری سوریا ( رۆژئاوای كوردستان) قبوڵ ناكەن‌و واشنتۆن رێگە لە هەر هاتنێكی تاكلایەنە دەگرێت.
ئیسپەر لە میانی سەردانێكیدا بۆ ژاپۆن لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی:" هەر جوڵەیەكی تاكلایەنە مایەی قبوڵكردن نیە‌و رێگە لە هاتنە ناوەوەی تاكلایەنە دەكەین كە كاریگەری دەبێت لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ئەمریكا‌و توركیا‌و هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باكوری سوریا".
وەزیری بەرگری ئەمریكا جەختیشیكردەوە كە ئەمریكا بەنیاز نیە واز لە هێزەكانی سوریای دیموكراتی بهێنێت.
ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئەمریكا دوای ئەوە هات كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رۆژی یەكشەممە رایگەیاند ئۆپەراسیۆن بۆسەر ناوچەكانی خۆرهەڵاتی رووباری فورات دەستپێدەكەن‌و ئەمریكا‌و روسیاشیان لەوە ئاگاداركردوەتەوە.
ماوەیەكە ئەنكەرە‌و واشنتۆن لە دانوستان‌و گفتوگۆدان لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە نێوان توركیا‌و رۆژئاوای كوردستان، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن‌و توركیا دەخوازێت ناوچە ئارامەكە هەموو رۆژئاوای كوردستان بگرێتەوە‌و كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆجێیەتی كورد لەو بەشەی كوردستان بهێنێت، بەڵام واشنتۆن ئەوە رەتدەكاتەوە.
ئێستا تیمێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا " پێنتاگۆن" لە توركیایەو لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە بارەی ئەو ناوچە ئارامەوەو وەزیری بەرگری ئەمریكاش هیوای خواست لەگەڵ ئەنكەرە بگەنە رێككەوتن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 23 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان