سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكان دەستیپێكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئاب 2019

ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكان دەستیپێكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

 پەروەردەی گشتی سلێمانی ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی‌و 9ی بنەڕەتی دەستپێكرد كە بڕیاری رۆژی 20 ئەم مانگە دەستپێبكات.

ئەمڕۆ 4ی ئاب پەروەردەی سلێمانی فەرمانی دانانی بەڕێوەبەری هۆڵ‌و یاریدەدەر‌و چاودێرانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی ئاراستەی خوێندنگە‌و قوتابخانەكان كرد,  بۆئەوەی دەست بە ئامادەكاریی‌و رێكخستنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بكەن‌و لە وادەی دیاریكراودا دەستبەكاربن.

ئەمەش لە كاتێكدایە هێشتا پەروەردە پارەی بەڕێوەبەر‌و یاریدەدەر‌و چاودێر‌و كارگوزارانی خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی دابەشنەكردووە كە 27ی مانگی ئایاری رابردوو دەستیپێكرد‌و 10 حوەزیران كۆتایی هات.

رۆژی یەكشەممە 23-6-2019 وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بۆ ساڵی 2018-2019 راگەیاند‌و وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: "رێژەی دەرچوون لە خولی یەكەمدا 48% بووە".

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەكانی سەربە وەزارەتی پەروەردە، ساڵی خوێندنی 2018-2019,  234 هەزار و 332 خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ـی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان كردووە‌و بەسەر چوار هەزار و 101 هۆڵی تاقیكردنەوە دابەشكرابوون ‌و 27 هەزار مامۆستاش چاودێری پرۆسەی تاقیكردنەوەكانیان كردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 2 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"