سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

توركیا‌و ئەمریكا لەسەر ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان نەگەیشتنە رێككەوتن

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تەمموز 2019

توركیا‌و ئەمریكا لەسەر ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان نەگەیشتنە رێككەوتن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەمریكا‌و توركیا لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان نەگەیشتنە رێككەوتن‌و ئەنكەرە واشنتۆن تۆمەتبار دەكات كە نایەوێت بگاتە رێككەوتن لەسەر ئەو پرسە.
ماوەیەكە جیمس جێفری، نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لەنێوان سنوری توركیا‌و رۆژئاوای كوردستان.
مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا نەگەیشتونەتە رێككەوتن‌و پێشنیارەكانی ئەمریكای تایبەت بە ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا مایەی رەزامەندی ئەنكەرە نین.
وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمریكاشی بەوە تۆمەتباركرد كە دەستی دەستیان پێدەكات‌و نایەوێت بگاتە رێككەوتن.
چاوش ئۆغڵۆ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەنكەرە رایگەیاند هەردوو وڵات " توركیا‌و ئەمریكا" لەسەر قوڵایی ناوچەی ئارام‌و چ لایەنێك كۆنترۆڵی دەكات رێك نەكەوتوون.
وتیشی:" ئەوەمان لادروستبوو كە ئەوان دەیانەوێت هاوشێوەی ئەوەی لە مەنبەج روویدا پرۆسەكە دوابخەن‌و پێویستە بە زووترین كات لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام بگەینە رێككەوتن ، چونكە سەبر‌و ئارامیمان خەریكی كۆتایی دێت".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند هەمان ئەو رۆژەی كە جیمس جێفری گفتوگۆی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی توركیادا كردووە بەرپرسانی سوپای ئەمریكا لەگەڵ فەرماندەی یەكینەكانی پاراستی گەل " یەپەگە"دا كۆبوونەتەوە‌و ئەوەش ئاماژەیەكە بۆئەوەی كەواشنتۆن بە نیەتێكی راستگۆیانەوە مامەڵە ناكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

null
پێش 21 کاتژمێر

هەفتەی رابردوو رابردوو دوو ئەندامی كەجەكە چوونەتە ئیمرالیی

null
٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێشمەرگە لە نێوان میراتی خەبات و ئاڵنگاری کاری دامەزراوەییدا