سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو 14 كورسی بۆ پارێزگای كەركوك دیاریكراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تەمموز 2019

بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو 14 كورسی بۆ پارێزگای كەركوك دیاریكراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان هەمواركرایەوە و بڕیاردرا رۆژی 1 ی نیسانی2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت بە پارێزگای كەركوكیشەوە  درەنگانێكی ئەمشەو  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد.
 
بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقەوە واژووی لەسەر كراوەو لە پەرلەمانی عێراق پەسەندكراوە، كورسی بۆ تەواوی پارێزگاكانی عێراق دیاریكراوە جگە لە چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان.
بەپێی یاساكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پارێزگای كەركوكیش دەگرێتەوە، كە 14 كورسی بۆ پارێزگای كەركوك دیاریكراوەو ( 13 كورسی گشتی و  1 كورسی كۆتای)ە، كورسیە گشتیەكان بەپێی ژمارەی دانیشتوان دیاریكراوە كە ژمارەی دانیشتوانی كەركوك بە ( یەك ملیۆن و 639 هەزارو 953 )كەس دیاریكراوە.
بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش بەپێی ژمارەی دانیشتوان كورسیەكانی ئەنجومەنی پارێزگا دیاریكراوە: 
ئەنبار   14 كورسی 
بەسرە  21 كورسی   یەك كورسی كۆتا بۆ مەسیحی
قادسیە 12 كورسی 
موسەنا   10 كورسی 
نەجەف   13 كورسی
بابل   16 كورسی 
بەغداد  50 كورسی  كە 3 كورسی كۆتایە( مەسیحی، سابئی، كوردی فەیلی)
دیالە    13 كورسی
زیقار    16 كورسی 
سەڵاحەدین   13 كورسی 
كەربەلا   11 كورسی 
كەركوك  14 كورسی
میسان  12 كورسی یەك كورسی كۆتا بۆ سائیبی
نەینەوا    27 كورسی ، 3 كورسی كۆتا بۆ ( مەسیحی، ئێزدی، شەبەك)
واست   13 كورسی   یەك كورسی كۆتا بۆ فەیلی 
كۆی گشتی 255 كورسی 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 5 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"