سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵدەوەشێنرێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تەمموز 2019

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵدەوەشێنرێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو میدیا: 
لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نامێنێت‌و لەبری وەزارەتی نەوت پێكدەهێنرێت، ئاشتی هەورامیش دەكرێتە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا) كە لە چەند سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتووە، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە حكومەتدا دەكات‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە‌و هاوشێوەی حكومەتی بەغداد وەزارەتی نەوت دادەمەزرێنێت.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) وەزارەتی نەوت كە پێكدەهێنرێت لە كابینەی نۆیەمدا بە كاندیدێكی تر دەسپێردرێت‌و ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سەرچاوە سروشتییەكانی هەرێمیش دەكرێتە یاریدەدەری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە.
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی لیستی ناوی كابینەكەی‌و سیڤییەكانی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد بۆئەوەی متمانەیان پێبدات‌و لە لیستەكەدا وەزارەتی نەوت یان سامانە سروشتییەكانی تێدانیە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

null
پێش 19 کاتژمێر

هەفتەی رابردوو رابردوو دوو ئەندامی كەجەكە چوونەتە ئیمرالیی

null
٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێشمەرگە لە نێوان میراتی خەبات و ئاڵنگاری کاری دامەزراوەییدا