سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی كاندیدەكانی یەكلاكردەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تەمموز 2019

یەكێتی كاندیدەكانی یەكلاكردەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە تەوافوقی پێشوەخت و دەنگدان لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كاندیدەكانی بۆ پۆستەكان یەكلاكردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا كاندیدبونی هەریەك لە (قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت، رێواز فایەق بۆ سەرۆكی پەرلەمان ، جەعفەر شێخ مستەفا بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم) یەكلاكراوەتەوە.
( درەو میدیای) زانیویەتی، لە كۆبونەوەی دوێنێ ئێوارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا تەواوفوق لەسەر پۆستەكان كراوەو ئەمڕۆش لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا دەنگدانی  لەسەركراوە. 
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لە كاندید بونی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت لەبەرژەوەندی قوباد تاڵەبانی كشایەوە بەمەش باڵی كۆسرەت رەسوڵ بوون بە براوەی یەكەمی پرۆسەكەو جگە لە پۆستی وەزارەتی پلاندانان پۆستی وەزارەتی خوێندنی باڵاشیان بۆخۆیان زامنكرد.   لە كۆبونەوەكەدا بەم شێوەیە كاندیدەكان بۆ پۆستەكان دیاریكران:
-  رێواز فایەق      سەرۆکی پەرلەمان
- قوباد تاڵەبانی    جێگری سەرۆکی حکومەت
-  جەعفەر مستەفا     جێگری سەرۆکی هەرێم
- شۆرش ئیسماعیل    وەزیری پێشمەرگە
- بێگەرد تاڵەبانی     وەزیری كشتوكاڵ
- دەرباز كۆسرەت رەسول    وەزیری پلاندانان
- خالید شوانی     وەزیری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا
- حەمەی حەمەسەعید    وەزیری رۆشنبیری 
- ئارام حەمەی مینا    خوێندنی باڵا
- رەوەند مەلا مەحمود     دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 
- عوسمان شوانی    دەستەی گەشتوگوزار
- ئیسماعیل مەحمود    دەستەی گشتی كاروباری مین

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

null
پێش 19 کاتژمێر

هەفتەی رابردوو رابردوو دوو ئەندامی كەجەكە چوونەتە ئیمرالیی

null
٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێشمەرگە لە نێوان میراتی خەبات و ئاڵنگاری کاری دامەزراوەییدا