سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەلی خامنەیی چۆن باسی کورد دەکات؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 حوزەیران 2019

عەلی خامنەیی چۆن باسی کورد دەکات؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ رێکخەرانی کۆنگرەی " پێنج ھەزارو ٤٠٠ شەھیدی کوردستان" کۆبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ کۆنگرەکە لەشاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، ڤیدیۆی دیداری رێکخەرانی کۆنگرەکە لەگەڵ خامنەیی دەستپێکی کردنەوەی کۆنگرەکە بوو.
لە دیدارەکەدا خامنەیی لەبارەی کوردەوە دەڵێ:" شەھیدانی ئازیزی کوردستان جیاوازن لە شەھیدانی ناوچەکانی تر، چونکە خەباتکارانی کورد ھاوکات لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی بیانی، لە ناوچەکانی خۆیان لەدژی دوژمنانی شوڕش شەڕیان دەکرد، واتە شەھادەت لەم ناوچەیە ئازایەتی و دلێری زیاتری تێدا بووە".
لەبارەی پرسی خزمەتگوزارییەکانەوە لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، خامنەیی رژێمی پێشووی ئێران "پەھلەوە" تۆمەتبارکرد.
خامنەیی باسی لەوەکردووە" لەڕووی فرە نەتەوەییەوە ئێران کەم وێنەیە، سەرەتا دوژمنان ویستویانە لەو رێگەیەوە کۆماری ئیسلامی بڕوخێنن، بەڵام خەڵکی باوەڕدارو ھۆشیاری کوردستان بە خزمەتکردنی شۆڕش دوژمنانیان نائومێد کردووە".
ھاوکات میدیاکانی ئێران چەند وێنەیەکی کۆنی سەردانی عەلی خامنەییان بۆ شاری سنەو شارۆچکەی دزی ناوچەی مەریوانیان بڵاوکردەوە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"