سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی: پرسی كەركوك لای مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 حوزەیران 2019

پارتی: پرسی كەركوك لای مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پرسی یەكلاكردنەوەی كێشەی كەركوك و دانانی پارێزگار پەیوەندی بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نیە، بە پێچەوانەی یەكێتیەوە كە دەڵێن، دەبێت لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پارێزگاری كەركوكیش دیاری بكرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند" هەموو شتەكانمان لێكجیاكردۆتەوە، پارێزگاری كەركوك سیغەیەكی بۆ دیاریكراوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە كردومانە لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئەم بابەتە دەدرێتە دەست مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ ، كە یەكلاییكردنەوەی پرسی كەركوك بە دانانی پارێزگاریشەوە لای ئەوانە، پرسی كەركوك و دانانی پارێزگار پەیوەندی بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە نیە".
ئەم لێدوانەی وتەبێژی پارتی پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە رایدەگەیەنن، بەپێی رێككەوتنی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرسی كەركوكیش یەكلایی دەكرێتەوە، بە دانانی پارێزگاریشەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 10 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"