سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی و یەكێتی لە رێككەوتن نزیك دەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 حوزەیران 2019

پارتی و یەكێتی لە رێككەوتن نزیك دەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوو كەسی نوێ بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندید دەكات، بەپێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) پارتی رەزامەندە لەسەریان.
سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند، دوای تاوتوێكردنی چەندین ناو وەكو كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دواجار مەكتەبی سیاسی لەسەر دوو ناو رێككەوت.
(درەو میدیا) زانیویەتی، دوو كاندیدە نوێیەكەی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بریتین لە (لیوا جەمال تاهیر) بەرێوەبەر پێشووی پۆلیسی پارێزگاری كەركوك و ( د. عومەر) كە مامۆستایە لە زانكۆی كەركوك.
بڕیارە لە كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەنگی بدرێت لەسەر كاندیدە نوێیەكان بۆ پۆستی پارێزگار، بەپێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) چانسی ( لیوا جەمال تاهیر ) بۆ وەرگرتنی پۆستەكە زیاترە.

 یەكێتی لە دیاریكردنی ئەم كاندیدە نوێیانە پرس وراوێژی لەگەڵ پارتی كردووەو پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا كێشەی نێوان هەردوو حزب لەبارەی كەركوك و دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە كۆتایی بێت.  
دوای گرژی و ناكۆكییەكی توندی نێوان یەكێتی و پارتی، ئێستا گفتوگۆی تەلەفۆنی لە نێوان سەركردەكانی یەكێتی و پارتیدا هەیەو هەوڵی لێكنزیك بونەوە دەدرێت، بەتایبەتیش دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح و بانگهێشكردنی سەرۆك كۆمار بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەران بەرێوەبەرێوەبچێت لە هەولێر. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 11 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"