سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"دەستگیركردنی سەرۆك و خۆبەخشانی نەوەی نوێ جێگەی نیگەرانی ئێمەیە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
لە راگەیەنراوێكدا هەردوو فراكسیۆنی  نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی و پەرلەمانی كوردستان  نێگەرانی خۆیان بەدەستگیركردنی خۆبەخشان و سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێو رایدەگەیەنن و دەڵێن"  لێكەوتەكانی دوای بەیانی ٢١ ی نیسان و دەستگیر كردنی سەرۆكی جوڵانەوەكە و ژمارەیەك لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ، دۆسێیەكی بە تەواوی جیاوازە لە رەخنە سیاسییەكانی ئێمە و ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە و لێرەوە پێداگری دەكەین لە سەروەری یاسا و بێتاوانی دەستگیركراوەكان تا دوا بڕیاری دادگا و دابینكردنی ھەموو مافێكی دەستگیركراوەكان لە بینینی پارێزەر و كەسوكار و ھەموو دەستتێوەردانێكی سیاسی لەو دۆسێیە رەتدەكەتنەوە و داوای دادگاییەكی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن دەكەین"
ئەندامانی ئەو دوو فراكسیۆنە كە پێشتر رەخنەی توندیان ئاراستەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەكرد رایانگەیاندووە" ئامانجی باڵا و سەرەكی ئێمە، وەك ئاراستەیەكی سیاسی جیاواز و وەفادار بەو دید و بنەمایانەی ھەمیشە بانگەوازمان بۆ كردون، سەركردایەتیكردنی ئۆپۆزیسیۆنە بۆ كێبركێی سیاسیی لەگەڵ حیزبەكانی دەسەڵات و كۆتاییھێنان بە ستەمكاری دەسەڵاتی كوردی و حوكمڕانی بنەماڵە"

دەقی راگەیەنراوەكە 
راگەیەندراوێك بۆ رایگشتی
بەڵێ بۆ دادگاییەكی شەفاف و بێلایەن و سەربەخۆ!

‎لێكەوتەكانی بەیانی ھاوبەشی ٢١ ی نیسانی ٢٠١٩ ی ئەنجومەنی باڵا و فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەم چاوەڕوان نەكراو بون و ھەم جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە. لە ئێستادا بە پێویستی دەزانین دیدی خۆمان سەبارەت بە ناكۆكیە سیاسیەكان و دواتر دەستگیركردنی سەرۆك و ژمارەیەك خۆبەخشی نەوەی نوێ بۆ رایگشتی بخەینە روو:

یەكەم: بەیانی ٢١ ی نیسان، بۆ ئاگاداركردنەوەی رایگشتی بوو لەو راستییەی كە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەلاڕێدا براوە و لەبری جوڵانەوەیەكی سیاسی سەرتاپا جیاواز، تووشی ھەمان پەتا و نەخۆشی حیزبە تەقلیدیەكان كراوە و بووەتە باندێكی تەنگەبەری خێزانی و لقێكی كۆمپانیا و ئامرازێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندی دارایی. ئێمە شانازی دەكەین، وەك بەڵێنمان بە گەلەكەمان داوە، دژی حیزبی بنەماڵە و تێكەڵ كردنی حیزب و بازرگانیین و لەسەر ئەم بنەما سیاسیی و ئەخلاقییە بەردەوام دەبین.

دوەەم: لێكەوتەكانی دوای بەیانی ٢١ ی نیسان و دەستگیر كردنی سەرۆكی جوڵانەوەكە و ژمارەیەك لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ، دۆسێیەكی بە تەواوی جیاوازە لە رەخنە سیاسییەكانی ئێمە و ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە و لێرەوە پێداگری دەكەین لە سەروەری یاسا و بێتاوانی دەستگیركراوەكان تا دوا بڕیاری دادگا و دابینكردنی ھەموو مافێكی دەستگیركراوەكان لە بینینی پارێزەر و كەسوكار و ھەموو دەستتێوەردانێكی سیاسی لەو دۆسێیە رەتدەكەتنەوە و داوای دادگاییەكی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن دەكەین.

سێھەم: ئامانجی باڵا و سەرەكی ئێمە، وەك ئاراستەیەكی سیاسی جیاواز و وەفادار بەو دید و بنەمایانەی ھەمیشە بانگەوازمان بۆ كردون، سەركردایەتیكردنی ئۆپۆزیسیۆنە بۆ كێبركێی سیاسیی لەگەڵ حیزبەكانی دەسەڵات و كۆتاییھێنان بە ستەمكاری دەسەڵاتی كوردی و حوكمڕانی بنەماڵە.

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان

٢٤ ی ئایاری ٢٠١٩
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 14 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"