سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەولێر پێشوازی لە 10 ژنی داعش دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئایار 2019

هەولێر پێشوازی لە 10 ژنی داعش دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
(10) ژنی داعش لە رۆژئاوای كوردستانەوە رەوانەی هەولێر دەكرێن، ئەمە بەپێی رێككەوتنێك كە لەنێوان بەرپرسانی هۆڵەندا‌و عێراقدا كراوە.
بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی (ئەی دی) هۆڵەندا بڵاویكردوەتەوە، (35) ژن‌و منداڵ كە هاوڵاتی هۆڵەندین، بەمدواییە لە سوریا دەستگیركراون‌و لە كەمپێكدا نیشتەجێ كراون. 
بەپێی قسەی رۆژنامەكە، ئێستا بەرپرسانی هۆڵەندا دەیانەوێت لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، (10) كەس لەو ژنە دەستگیركراوانە لە سوریاوە بگوازنەوە بۆ هەولێر‌و لەوێوە لەڕێگەی كونسوڵخانەكەیانەوە بیانگەڕێننەوە بۆ هۆڵەندا.
بەرپرسانی هۆڵەندا مەترسییان هەیە هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان كە ئەندامی رێكخراوی "داعش" بوون دوای دەستگیركردنیان، لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان لەسەر جێبەجێ بكرێت، بۆیە دەخوازن بیانگەڕێننەوە بۆ هۆڵەندا‌و لەوێ دادگایی بكرێن.
بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان دەڵێن، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا هێزەكانی سوریای دیموكرات نزیكەی (10 هەزار) ژن‌و منداڵی "داعش" یان دەستگیركردووە‌و لە دوو كەمپدا نیشتەجێیان كردوون، بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان ئامادەن دەستگیركراوەكان رادەستی وڵاتەكانیان بكەنەوە، بەڵام بەمەرجێك پاش رادەستكردن دادگایی بكرێن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

null
پێش 15 کاتژمێر

هەفتەی رابردوو رابردوو دوو ئەندامی كەجەكە چوونەتە ئیمرالیی

null
٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێشمەرگە لە نێوان میراتی خەبات و ئاڵنگاری کاری دامەزراوەییدا