سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سزای ئەو مادەیەی چیە كە روبەروی شاسوار عەبدولواحید كراوتەوە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2019

سزای ئەو مادەیەی چیە كە روبەروی شاسوار عەبدولواحید كراوتەوە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو میدیا: 

بەپێی نوسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاساییشی گشتی فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچووە، لە رۆژی سێشەممە 14/5/2019 ، سكاڵاكە لەلایەن بەرێوەبەرێتی ئاساییشی گشتیەوە تۆماركراوەو جۆری تۆمەتەكەش مادەی ( 2 )ە لە یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، كە بەپێی ئەو مادەیە شاسوار عەبدولواحید ئەگەر تۆمەتەكەی بەسەردا ساغبێتەوە، ئەوا بەیەكێك لەم شێوازانە سزادەدرێت:
-    بۆ ماوەیەك بەند دەكرێت ( حبس ) كە لە ( 6 ) مانگ كەمتر نەبێت و لە ( 5 ) ساڵیش زیاتر نەبێت 
-     بە غەرامەیەك سزا دەدرێت كە لە (1000000) یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت
   
دەقی مادەی ( 2 ) لە یاسای ژمارە ( 6)ی ساڵی 2008 لە یاسای   قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان دەڵێت: 
"هەركەسێك ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی ( موبایل ) یان ئامێرێكی پەیوەندی پەیوەندی كردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیكترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەكردن یان تۆمەت هەڵبەستن ( قژف ) یان جنێودان یان بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەكارهێنا كە ترس پەیدا دەكات یان دزەی بە گفتوگۆ كردن كرد یان وێنەی چەسپاو یان جووڵاو یان كورتە نامەی بڵاو كردەوە كە لەگەڵ خۆرەوشتی گشتیدا ناگونجێ یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان كاروبارێكی وا كە شەرەف بریندار بكات یان هانی ئەنجام دانی تاوان یان كاری بەدرەوشتی یان بڵاو كردنەوەی زانیاری پەیویست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاكەكان بڵاوبكاتەوە كە بەهەر رێگایەك بێت چەنگی كەوتبێت هەتا ئەگەر راستیش بن ، ئەگەر بە هۆی بڵاوكردنەوەیان و دابەشكردنیان سوكایەتی یان زیانیان پێ بگەیەنێت ، ئەوا بۆ ماوەیەك بەند دەكرێت ( حبس ) كە لە ( 6 ) مانگ كەمتر نەبێت و لە ( 5 ) ساڵیش زیاتر نەبێت وە بە غەرامەیەكیش سزا دەدرێت كە لە (1000000) یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەكێك لەو دوو سزایە سزادەدرێت"
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 14 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"