سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ناڕەزایەتی لە مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی دەستیپێكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئایار 2019

ناڕەزایەتی لە مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی دەستیپێكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
ژمارەیەك بەرپرس‌و كادری باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنوری مەڵبەندی یەكی سلێمانی، یاداشتێكی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی جێگری سكرتێرو مەكتەبی رێكخستنی حزبەكەیان كرد.
لەو یاداشتەدا كە كۆپییەكی بۆ (درەو میدیا) نێردراوە، بەرپرس‌و كادرە ناڕازییەكانی یەكێتی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری حزبەكەیان‌و مەكتەبی رێكخستن ئاگاداردەكەنەوە لەوەی گۆڕانكارییەكان لە سنوری مەڵبەندی سلێمانی، "دورە لە هەمو پرەنسیپێك‌و بنەما‌و كاری رێكخراوەیی".
لەناو ناڕازییەكانی مەڵبەندی یەكی یەكێتی لە سلێمانی، جێگر مەڵبەند، كارگێڕ مەڵبەند، بەرپرسی كۆمیتەكان هەن، ئەوان لە چەند خاڵێكدا پێشنیازی خۆیان بۆ سەركردایەتی حزبەكەیان بەرزكردوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) ناڕەزایەتییەكانی سنوری مەڵبەند یەك، لەدژی حاكم قادر حەمەجان بەرپرسە مەڵبەندە. حاكم قادر بەرپرسی مەڵبەندی یەكی سلێمانی، هاوكات ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسییە‌و ئێستا یەكێكە لە كاندیدەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
دەقی یاداشت‌و ئیمزای كادیرەكانی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی:

 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

null
٢٤ نیسان ٢٠٢٦

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک