سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

شاسوار : لەبەردەركی سەرا تەرمی دەسەڵاتدارانی یەكێتی دەكەوێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئایار 2019

شاسوار : لەبەردەركی سەرا تەرمی دەسەڵاتدارانی یەكێتی دەكەوێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێ" چەند كەسێك كە تاوانی رێكخراویان ئەنجامداوە، لەناو ئۆفیسی سەرەكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی خۆیان حەشارداوە". 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی دەزگای ئاسایش لە سلێمانی، چونەناو ئۆفێسی سەرەكی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
هێزە ئەمنییەكە چەند كەسێكیان لە ئۆفێسی سەرەكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیركرد.
دەستگیركراوەكان بریتی بوون لە:
•     رەوەند نەجمەدین- بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نالیا
•     هێژا- برای شۆخانی هاوسەری شاسوار عەبدولواحید
•     دوو كارمەندی تر
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، لە ساتی چوونی هێزەكە بۆ ناو ئۆفێسی سەرەكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شەڕەقسە لەنێوان هێزەكەو شاسوار عەبدولواحید‌و شۆخانی هاوسەریدا دروستبووە.
هێزەكەی ئاسایش، دەستگیركراوەكانی ئۆفێسی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێی گواستەوە بۆ بارەگای ئاسایش، لەوێ هێژا برای شۆخانی هاوسەری شاسوار عەبددولواحید‌و دوو كارمەندەكەی تری ئۆفێسەكە ئازادكران، بەڵام رەوەند نەجمەدین بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نالیا دەستبەسەركرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەكەیدا رایگەیاند" بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی وردی دەستپێكرد، بۆ تاوانێكی رێكخراو كە لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەنجام دراوە".
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێ" پاش كۆكردنەوەی زانیاری‌و بەدواداچوونی ورد، چەند كەسێك لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون، بە چاودێریی دادوەری لێكۆڵینەوە هێزەكانمان دەستگیریانكردن".
دوای كاتژمێرێك لە دەستگیركردنی ئەو كارمەندو "خۆبەخش"انەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست‌و وتی:" بە دادوەرمان وتووە هەر كەسێكتان دەوێت، رادەستان دەكەین، پێویست ناكات ئاسایش هەڵبكوتێتە سەر ئۆفیسی نەوەی نوێ". 
شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند" ئەم جۆرە كارانە نامانترسێنێت، بە ورەیەكی زیاترەوە لە كاری خۆمان بەردەوام دەبین، دەسەڵاتدارانی یەكێتی دڵنیادەكەمەوە بەم كارانە تەسلیمیان نابین‌و ڕۆژێك دێت تەرمی دەسەڵاتدارانی یەكێتی لە بەردەركی سەرا دەكەوێت".
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 7 ملیۆن بەرزدەكەینەوە

null
پێش 21 کاتژمێر

لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا (18) موچە بەتەواوی نەدراوە

null
پێش 22 کاتژمێر

میکانیزمی خەرجکردنی موچە 2019 - 2025