سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ژمارەیەك ئەندامی كۆن دەگەڕێنەوە ناو حزبەكە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 نیسان 2019

ژمارەیەك ئەندامی كۆن دەگەڕێنەوە ناو حزبەكە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەپێچەوانەی كۆمەڵی ئیسلامی‌و جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە ئەم رۆژانە هەوڵی جیابونەوە بەخۆوە دەبینن، بزوتنەوەی ئیسلامی هەوڵی یەكگرتن‌و كۆبونەوە دەدات. 
ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەكتەبی رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، لەو كۆنگرەیەدا رابەری حزب‌و ناڕازییەكان ئاشتەوایی رادەگەیەنن. 
سەرچاوەیەك لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، جگە لە راگەیاندنی ئاشتەوایی لەگەڵ سەركردە زویرەكان، ژمارەیەك بەرپرس‌و كادیری كۆنی بزوتنەوەی پەیوەندی بە حزبەكەیانەوە دەكەنەوە.
تائێستا نازانرێت ئەوانەی پەیوەندی بە بزوتنەوەوە دەكەن كادیرە زویرەكانی كۆمەڵی ئیسلامین یاخود نا، كە بەمدواییە دەستیان لە كاركردن لەناو كۆمەڵ كێشایەوە.
ئەم جموجوڵە نوێیەی ناوخۆی بزوتنەوەی ئیسلامی لەكاتێكدایە، پارتی دەیەوێت بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداربكات لەكابینەی نوێی حكومەتدا‌و پێشبینی دەكرێت پۆستێكی وزاری لە پشكی خۆی بە بزوتنەوە بدات.
لە هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی رابردووی پەرلەمانی كوردستاندا، بزوتنەوەی ئیسلامی بە لیستێكی هاوبەش لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنی كرد، لەو هەڵبژاردنەدا بزوتنەوە تاكە كورسییەكەی پەرلەمانی كوردستانی لەدەستدا‌و ئێستا هیچ نوێنەرێكی لە پەرلەماندا نییە.
كۆتایی ساڵی رابردوو، شەش ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی دەستیان لە پۆستەكانیان كێشایەوە.
ئەوانەی دەستیان لەكاركێشایەوە بریتی بوون، لە هەریەكە لە (كامیل مەحمود- محمد ئەمین ئاشوری- محسن محمد ئەمین- عبدالغفور چەمچەماڵ- ئارام كەمال- سەرباز خۆشناو).
ئەو بەرپرسانەی كە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەیان بۆ چەند خاڵێك گەڕاندەوە، كە ئەمانە بوون:
•    كۆتاییهێنان بە تاكڕەوی‌‌و قۆرخكاری لە بڕیارو بەڕێوەبردنی حزبدا.
•    ئاشكراكردنی سەرچاوەكانی داهات‌و دارایی‌و چۆنیەتی سەرف‌‌و خەرجی‌و سپاردنەوەی بە مەكتەبی دارایی.
•    كۆتاییهێنان بەناڕوونی لە سیاسەتی بزوتنەوەدا لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە.
•    كۆتاییهێنان بە كاری بێ سەروبەری‌‌و گێڕانەوەی رۆڵ بۆ سەرجەم ئۆرگانەكانی باسك‌‌و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردیەتی لەچوارچێوەی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی بزوتنەوەی ئیسلامی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٤ نیسان ٢٠٢٦

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە