سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"كۆمەڵ موشتەری چونە حكومەت نیە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 نیسان 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
" كابینەی نوێ بە شایستەی ئەوە نازانم كۆمەڵ تێیدا بەشداربێت" ئەمە نوێترین هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامیە سەبارەت بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

 ئەمرۆ لە سلێمانی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە میانی سیمینارێكدا بەناوی ( درەوشاوەیی ئیمان و پوچەڵی ئیلحاد) رایگەیاند "بە بۆچوونی تایبەتی خۆم بەشداریكردنی كۆمەڵ لە حكومەت لە ئێستادا خێری تێدانەماوەو پێم باشە بەشداریی نەكەن، چونكە چێشتی خۆش لە بەرەوە دیارە".
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی وتیشی:" كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەهۆی چەند پۆست و پلەیەكەوە ئاوا ئاڵقاوە، بەدووری دەزانم خێربداتەوە بۆ جەماوەرو هاوڵاتیانی كوردستان".
 هاوكات رێبوار حەمەد وتەبێژی رەسمی كۆمەلی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند ئەوان موشتەری چونە حكومەت نین و تا ئێستا بۆ ئەو پرسە لە دەرگای كەسیشیان نەداوە.
وتەبێژی كۆمەڵ لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئەمڕۆی كەناڵی ئاسمانی پەیام، دوایین بۆچونی ئێستای كۆمەڵی ئیسلامیی بۆ دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پرسیی پێكهێنانی حكومەت و ئەگەری بەشداری كردن یا نەكردنی كۆمەڵی راگەیاند و وتی"كۆمەڵ مامەڵە بەهەڵوێستەكانی ناكات".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 7 ملیۆن بەرزدەكەینەوە

null
پێش 19 کاتژمێر

لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا (18) موچە بەتەواوی نەدراوە

null
پێش 21 کاتژمێر

میکانیزمی خەرجکردنی موچە 2019 - 2025