سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران لە كەركوكەوە شەڕی ئەمریكا دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 شوبات 2019

ئێران لە كەركوكەوە شەڕی ئەمریكا دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
نوێنەری خامنەیی داوای دروستكردنی هێزێك دەكات لەسنوری كەركوك بۆ روبەڕووبونەوەی هێزەكانی ئەمریكا.
رۆژی 9ی ئەم مانگە موجتەبا حوسەینی نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی قەزای دوزخورماتووی سەربە پارێزگای سەلاحەدین‌و قەزای داقوق و ناحیەی تازە خورماتووی سەربە پارێزگای كەركوك‌و گوندی بەشیری كرد.
لەم سەردانەدا بۆ ناوچەكە، ئیقباڵ پور فەرماندەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران هاوڕێیەتی نوێنەرەكەی خامنەیی دەكرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار ناحیەی تازە خورماتوو بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، لەسەردانەكەیدا بۆ تازە خورماتوو، نوێنەرەكەی خامنەیی داوای دروستكردنی هێزێكی (300) كەسیی لە خەڵكی شیعەمەزهەبی ناوچەكە كردووە بۆ روبەڕوونەوەی هێزەكانی ئەمریكا.
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمریكا دوای كشاندنەوەی لە سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، بەشێك لە هێزە سەربازییەكانی لە ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق جێگیر بكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە