سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەشێك لە دەستگیركراوەكانی دهۆك لەسەر لایككردنی پەیجێك دەستگیرکراون

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 شوبات 2019

بەشێك لە دەستگیركراوەكانی دهۆك لەسەر لایككردنی پەیجێك دەستگیرکراون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
تا ئێستا بەشێك لە خۆپیشاندەران و چالاكانی مەدەنی لە دهۆك لە زینداندان و ژمارەیەكیان شوێنی زیندانیەكەیان دیار نیەو حەوتیشیان لەسەر لایككردنی پەیج دەستگیركراون.
بەپێی زانیاریەكانی "درەو میدیا" كە لە شاری دهۆكەوە دەستی كەوتووە، تا ئێستا شوێنی زیندانیكردنی پێنج لە چالاكان و رۆژنامەنووسان دیارنیەو دەوترێت لای ئاساییشەو ئاساییشیش رایدەگەیەنێت كە لای ئەوان نیە.
ئەو كەسانەش بریتین لە ( شێروان شێروانی، تاکور زەردەشت، سەباح ئەتروشی، مەلا ئەمین ئۆرەماری) كە گومان دەكرێت بۆ شوێنی تر برابن، چونكە تا ئێستا بەرپرسانی ئەمنی ئاشكرای ناكەن لە كوێ زیندانی كراون؟.
بەشێكی تر لە چالاكان لە زیندانی "زەركا" ن كە ژمارەیان حەوت كەسەو لەسەر لایککردنی ئەو پەیجە دەستگیركراون كە ئاگاداری كردووە بۆ گردبوونەوەكەی شاری دهۆك. 
لەدوای خۆپیشاندانەكەی شیلادزێ و دواتر هەوڵی گردبونەوە لە دهۆك بۆ پشتیوانیکردنی خۆپیشاندەرانی شیلادزێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك ژمارەیەك چالاك و رۆژنامەنووس دەستگیركران. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە