سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەعید كاكەیی پاشگەز بووەوە‌و داوای لێبوردن دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی دووەم 2019

سەعید كاكەیی پاشگەز بووەوە‌و داوای لێبوردن دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەموو قسەكانی پاشگەز بووەوە سەبارەت بە تێوەگلانی بەرپرسانی كۆمسیۆن لە پرۆسەی ساختەكاریدا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایاری رابردوو.
سەعید كاكەیی كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لەو پۆستەدایە، لەدوای هەڵبژاردنی 12ی ئایار، لە میدیاكانەوە قسەی لەبارەی رودانی ساختەكاری گەورە لە پرۆسەی هەڵبژاردن كرد، قسەكانی دەنگدانەوەی گەورەی لێكەوتەوە، بەجۆرێك لەبەر رۆشنایی قسەكانی ئەودا پەرلەمانی عێراق ئەنجومەنی كۆمسیارانی لەكارخست‌و لە شوێنی ئەوان ژمارەیەك دادوەری دانا.
ڤیدیۆیەكی نوێی سەعید كاكەیی بڵاوبوەتەوە كە لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا داوای لێبوردن دەكات‌و دەڵێ" هیچ بەڵگەیەكم نییە كە بیسەلمێنێت ئێوە لە ساختەكاری تێوەگلاون".
دەقی قسەكانی سەعید كاكەیی بە ڤیدیۆی ژێرنوسی كوردییەوە:
 
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە