سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی مەرجێكی مەسعود بارزانی بۆ كۆبونەوەی نێوانیان رەتدەكاتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی دووەم 2019

یەكێتی مەرجێكی مەسعود بارزانی بۆ كۆبونەوەی نێوانیان رەتدەكاتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
هەرچەندە بڕیاربوو سبەی وەفدی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی باڵاو بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر كۆببنەوە، بەڵام كۆبونەوەكە ئەنجامنادرێت و بەتەواویش هەڵوەشایەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا بە درەو میدیای راگەیاند: كۆبونەوەكەی سبەی سێشەمەی شاری هەولێر كە بڕیاربوو لە نێوان وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی بەرێوە بچێت بەتەواوی هەڵوەشایەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی مەسعود بارزانی مەرجی هەبووە كە لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی وەفدەكەی یەكێتی كۆنابێتەوەو یەكێتیش مەرجەكەی مەسعود بارزانی رەتكردۆتەوەو بەوەش كۆبونەوە چاوەڕەوانكراوەكەی نێوان یەكێتی و پارتی نەك هەر دواخرا، بەڵكو بەتەواوی هەڵوەشاوەوەتەوە.  
چاوەڕەوان دەكرێت هەڵوەشاندنەوەی ئەم كۆبونەوەیە كاریگەری راستەوخۆ لەسەر كۆبونەوەی وەفدی دانوستانی نێوان هەردولا بكات و پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوك و وەزارەتەكەی بەغداد و سەرۆكی هەرێمیش بەتەواوی دوابكەوێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە