سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆبونەوەیەكی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و بارزانی ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 کانوونی دووەم 2019

كۆبونەوەیەكی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و بارزانی ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی باڵەكانی تری یەكێتی، كۆسرەت رەسوڵ كوڕەكەی خۆی ناردووە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی، بڕیارە سبەینێ یەكێتی‌و پارتی لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، دوێنێ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كوڕی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (درەو میدیا) رایگەیاند، سەرەتا بڕیاربووە كۆسرەت رەسوڵ خۆی لەگەڵ مەسعود بارزانیدا كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە، دەربازی كوڕی ناردووە بۆ كۆبونەوەكە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، كۆسرەت رەسوڵ ژمارەیەك پەیامی خۆی بە دەربازی كوڕیدا بۆ مەسعود بارزانی ناردووە‌و بەتایبەتی لەبارەی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە.
ئەم كۆبونەوەیەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بارزانی، بەبێ ئاگاداری پێشوەختەی باڵەكانی تری یەكێتی بەڕێوەچووە، بۆیە ئێستا شەپۆلێك نیگەرانی لەناو یەكێتی لەبارەی كۆبونەوەكە‌و ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە دروستبووە، بەتایبەتی لەلایەن هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگییەوە.
لەدوای كۆبونەوەكەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بارزانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوەوە، بڕیارە سبەنێ وەفدی باڵای یەكێتی‌و پارتی كۆببنەوە‌و چاوەڕوان دەكرێت كۆبونەوەكە بەسەرپەرەشتی مەسعود بارزانی‌و كۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەبچێت.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

null
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە