هەواڵ
ئینفۆگرافیک
262 كەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 27 کانوونی یەکەم 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
ئینفۆگرافیک
بڵاوکراوەتەوە لە : 27 کانوونی یەکەم 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
( درەو میدیا):
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەماوەی ساڵی 2018 داو بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە ( 262 ) كەس گیانیان لەدەستداوەو ( 1401) كەسیش برینداربوون.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاماری ساڵی 2018ی رووداوەكانی هاتووچۆی راگەیان:
- 262 كەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە
- 1401 كەس برینداربوون بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە
- 1348 رووداوی پێكدادان، وەرگەڕان و شێلان هەبووە
- 233 رووداویان بەهۆی ماتۆڕ سكیلەوە بووە
- 287906 سەرپێچی هەمەجۆر تۆماركراون
- 150430 سەرپێچی لەڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە بوون
- 2160 ئۆتۆمبێل بەهۆی سەرپێچیەوە دەستیان بەسەرداگیراوە
- 909 ماتۆڕسكیل بەهۆی سەرپێچیەوە دەستیان بەسەردا گیراوە