سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چەند گۆڕانكارییەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 کانوونی یەکەم 2018

چەند گۆڕانكارییەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدی بۆ پڕكردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكردووە‌و سبەینێ سێ ئەندامی نوێ لە ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەكاردەبن.
سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (49) هەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەكات.
بەپێی نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا كە ئاڕاستەی سكرتێری ئەنجومەن كراوە، لە كۆبونەوەكەدا سێ ئەندامی نوێ بۆ ئەنجومەن سەردەكەون‌و سوێندی یاسایی دەخۆن‌و لە شوێنی سێ ئەندام دەستبەكاردەبن كە پێشتر خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و پەرلەمانی عێراق كاندیدكردووە‌و سەركەوتوون.
هەر لە كۆبونەوەكەدا دەستلەكاركێشانەوەی (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر پشكی گۆڕان پەسەند دەكرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ (درەو میدیا) محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەنوەر تاهیر لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، (بەرزان محەمەد ساڵح)ی كاندیدكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونەوەی سبەینێدا، لە فراكسیۆنی پارتی (بارزان حامد سەعید) لە جێگەی (دانا جەزا) دەستبەكاردەبێت‌و سوێندی یاسایی دەخوات، لە فراكسیۆنی یەكێتی (دیمەن رەزا رەشید) لە جێگەی (سەلمە فاتیح) دەستبەكاردەبێت، لە فراكسیۆنی گۆڕان (ئیسماعیل عەلی) لە جێگەی (غالب محەمەد) دەستبەكاردەبێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە