سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سزای ساڵێك و شەش مانگ زیندانیكردن بەسەر بایدەمیر و بیرلیكدا سەپێندرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 کانوونی یەکەم 2018

سزای ساڵێك و شەش مانگ زیندانیكردن بەسەر بایدەمیر و بیرلیكدا سەپێندرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
دادگای توركیا سزای ساڵێك و شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیك پەرلەمانتارانی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" دا سەپاند.
بە گوێرەی میدیاكانی توركیا، هۆكاری سزادانی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ساڵی 2015 بەشداری خۆپیشاندانێكیان كردووە، كە بۆ ئیدانەكردنی قەدەغەی هاتوچۆی سەر ناوچەی سوری ئامەد و ناوچەی كەربۆرانی مێردین و جزیرە و سلۆپی رێكخرابوو.
لە دانیشتنی دادگادا كە لە شرناخ بەڕێوەچوو، دادگا بە پاساوی ئەوەی لە دژی یاسای رێپێوان و خۆپیشاندان بوون، بۆ هەر یەك لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیك بڕیاری سزای ساڵێك و ٦ مانگ زیندانیی دەركرد. 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە