سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئینفۆگرافیک

گرافیك: توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی دووەم 2018

گرافیك: توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئامارەكانی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوام روو لە زیادبونە، ئەگەر بەراوردی نێوان دوو ساڵ وەربگیرێت دەردەكەوێت لە ساڵی 2016 دا 32 ژن كوژراون و 66 ژن خۆیان كوشتووە، بەڵام لە 2017 دا 42 ژن كوژراون و 67 ژن خۆیان كوشتووە، لە هەمانکاتدا لە 2016 دا 79 ژن خۆیان سوتاندووە، بەڵام لە 2017 دا ژمارەكە 106 ژن بەرزبوتەوە. 
ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ئاماری  ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە ماوەی 7 ساڵدا واتا لە ساڵەكانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٧ لە ھەرێمی كوردستان ٨٠٧ ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە.
بەمشێوەیە:
لە ( ٢٠١٠ دا  ١٠٥ ژن كوژراون یان خۆیان كوژی) لە ( ٢٠١١ دا ٩٦) و لە ( ٢٠١٢  دا 83 ) و لە ( ٢٠١٣ دا  ٨٦) و لە ( ٢٠١٤ دا ٨٢) و لە ( ٢٠١٥ دا  ١١٩) و لە ( ٢٠١٦ دا  ١٢٥) و لە( ٢٠١٧ دا  ١١٢) لە ( ٢٠١٨ دا  ١٠٤) ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە