سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كارێكی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان ناڕەزایەتی توركیای لێدەكەوێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی دووەم 2018

كارێكی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان ناڕەزایەتی توركیای لێدەكەوێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا چەند خاڵێكی چاودێری لەسەر سنوری سوریا و توركیا دادەنێن و ئەوەش ناڕەزایەتی توركیا لێدەكەوێتەوە.
چوارشەممەی رابردوو جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكان رایگەیاند واشنتۆن دەیەوێت چەند خاڵێكی چاودێری سەربازی بە درێژاریی سنوری باكوری سوریا دابنێت بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزی نێوان توركیا و هێزە كوردییەكانی هاوپەیمانی واشنتۆن لە شەڕی دژ بە رێكخراوی داعش.
هەرچەندە ماتیس جەختیكردەوە كە بە هەمانگی لەگەڵ توركیا ئەو بڕیارە دەدرێت، بەڵام خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا ئیدانەی دانانی ئەو خاڵە سەربازییانەی كرد و رایگەیاند ئەوە هەوڵێكە بۆ پاراستنی " میلیشیا كوردییەكان".
ئاكار داواشی لە واشنتۆن كرد هاوكارییەكانی بۆ یەكینەكانی پاراستی گەل " یەپەگە" رابگرێت و ئاماژەی بەوەشدا كە دانانی خاڵی چاودێری هیچ سودێكی نابێت و ئەنكەرە دوودڵ نابێت لە گرتنبەری رێوشوێنی  پێویست لە سنورەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی