سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیار لە دۆسیەكەی دەمیرتاش دەدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تشرینی دووەم 2018

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیار لە دۆسیەكەی دەمیرتاش دەدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):

رۆژی سێشەممە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری خۆی دەربارەی شەرعی بوونی بڕیاری دەستگیركردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" دەدات لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە.
دەمیرتاش ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە رێوشوێنێكی ئەمنی تونددا لە گرتوخانەیەكی " ئەدرنە" زیندانیكراوە یەكێك لە پارێزەرەكانی  لە لیدوانێکیدا بۆ ئاژانسی " فوراتنیوز" رایگەیاند تائێستا چەندین سكاڵا لەدژ تۆماركراوە و تەنها لە یەك دۆسیەدا تاوانباركراوە و ئەوەش تانەی لێدراوە، بۆیە دەستگیركردنی پاساوی نییە و ناشەرعییە.
پارێزەرانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە سكاڵاكەیاندا بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشێلكردنی ئازادی و سەلامەتی كەسی و ئازادی رادەربڕین و یاسای هەڵبژاردنەكانیان ئیدانەكردوە و هاوكات سكاڵاشیان لەسەر دەستگیركردنی هەریەك لە فیگەن یۆكسەكداغ، عەبدوڵا زەیدانن سەلما نای ، ئیدریس باڵوكەنن فەرەحات ئینجو، گوڵسەر یەڵدرم و چالار دیمیریڵ پەرلەمانتارانی هەدەپە تۆماركردووە و ئەو پێشێلكارییانەشیان خستوەتەڕوو كە بەرامبەریان دەكرێت.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی