سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

دوای ساڵێك لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك دەستیپێكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی دووەم 2018

دوای ساڵێك لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك دەستیپێكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
دوای ساڵێك لە راگرتنی ئەمڕۆ هەینی 17ی تشرینی دووەمی 2018 هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە رێگەی بۆری هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستیپێكردەوە، ئەوەش دوای رێككەوتنێكی كاتیی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشوازی لەو هەنگاوە دەكات، و بە سەركەوتنی واشنتۆن دادەنرێت كە بەردەوام حكومەتی بەغدا وهەولێر هاندەدات بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و چارەسەركردنی ئەو پرسە، بۆئەوەی رۆڵی هەبێت لە پڕكردنەوەی كەمی نەوتی خاوی ئێران لە ناوچەكەدا دوای ئەوەی واشنتۆن چەند سزایەكی نوێی بەسەر تاراندا سەپاند.
هیزەر ناوێرت, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوێتی:" دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك هەنگاوێكەی گرنگی ترە بۆ هەوڵەكانمان لە پێناوی كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی ئێران".
50 هەزار بەرمیل نەوت
چەند سەرچاوەیەك لە كەرتی نەوتی كەركوك بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندوووە ئێستا رۆژانە 50 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك هەناردە دەكرێت، كە ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەیەكی زۆر كەمە و ئەو كات هەناردەكردنی گەیشبووە 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و ئێستاش ئاشكرا نیە كەی و تا چ ئاستێك رێژەی هەناردەكردنی نەوت زیاتردەكرێت.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندیی بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك جەختیكردەوە كە بە گوێرەی رێككەوتنەكە رۆژانە 50 بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

هێرش و بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران (2400) كەس كوژراون (310) كەسیان مەدەنین

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025