سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی دووەم 2018

پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە،  سەبارەت پێكهێنانی حكومەت و پەرلەمانی نوێ, ئەم كۆبونەوەیە بە یەكەم كۆبونەوەی رەسمی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دادەنرێت, كە بۆ وەرگرتنی رای رەسمی ئەو دوو لایەنەیە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ, هەرچەندە لایەنەكان پێشتر بەجۆرێك لە جۆرەكان خواستی یەكتریان تاقیكردۆتەوە لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانی نێوانیان وەك بەرپرسانی پارتی ئاماژەیان پێكردووە. 
بەپێی زانیاریەكان یەكێتی خۆی یەكلاكردۆتەوەو بچێتە حكومەت لەگەڵ پارتی, بەڵام داوای " شەراكەتی راستەقینە "دەكات, بەرپرسانی پارتیش دوپاتیان كردۆتەوە كە هەر لایەنەو بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پۆستی بەردەكەوێت، سەرەرای ئەوەی "پێگەی یەكێتی لەبەرچاو دەگیرێت", ئەمە لە كاتێكدایە كە یەكێتی سەرەرای وەرگرتنی چەند پۆستێكی وزاری چاوی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەتە.
هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانە لەگەڵ ئەوەی مەیلی چونە حكومەتی زیاترە "ئەوەش بەپێی لێدوانی چەند حزبێكی بزوتنەوەكە", لەگەڵ ئەوەش بەشێكی بەرپرسانی ئەو حزبە دەڵێن "بڕیاردان بۆ چونە ناو حكومەت لە كۆبونەوەی  جڤاتی نیشتیمانی یەكلای دەكرێتەوە".
بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان " سەرەرای ئەوەی حەز دەكات گۆڕان بچێتە حكومەت لەبەر هاوسەنگی راگرتن لەبەرامبەر یەكێتی وەك چەند سەرچاوەیەك باسی دەكەن" بەڵام لە زاری بەرپرسانیەوە چەند جارێك ئەوەی دوپاتكردۆتەوە كە مەرجیان هەیە بۆ ئەو حزبانەی دێنە حكومەت، كە نابێت پێیەكیان لە حكومەت و پێیەكیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت و لە نیوەی رێگا جێیان بهێڵن.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی دوپاتكردۆتەوە كە حكومەتی ئاییندە حكومەتی فیفتی بە فیتی نابێت، بنكە فراوان نابێت، بەڵكو بە پێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەبێت. 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

هێرش و بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران (2400) كەس كوژراون (310) كەسیان مەدەنین

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025