سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هاوپەیمانی: كەس مافی ئەوەی نیە بڕیار لە چارەنوسمان بدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تشرینی یەکەم 2018

هاوپەیمانی: كەس مافی ئەوەی نیە بڕیار لە چارەنوسمان بدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا): 

هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری دەڵێت، هاوپەیمانییەكەیان موڵكی هاودیدانیانە نەك هیچ كەس و گروپێك تا چارەنوسی یەكلابكەنەوە.
هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لەڕونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ "درەومیدیا" نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێكە لە میدیاكانەوە بە مەبەست و ئامانجی شەخسی و سیاسی باس لە 
هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەكرێت، لە كاتێكدا هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری پرۆژەیەكی سیاسی مەدەنیە و خاوەنداریەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هاودیدانی هاوپەیمانی و موڵكی هیچ كەسێك یان كەسیاتی و گروپێك نیە تا بتوانن تاكلایەنە بڕیار لە چارەنوسی بدەن.

 

ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

چەند ڕۆژێکە لە میدیاکانەوە بە مەبەست و ئامانجی شەخسی و سیاسی باس لە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەکرێت، لە کاتێکدا هاوپەیمانی دیموکراسی و 
دادپەروەری پرۆژەیەکی سیاسی مەدەنیە و خاوەنداریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هاودیدانی هاوپەیمانی و موڵکی هیچ کەسێك یان کەسیاتی و گروپێك نیە تا بتوانن تاكلایەنە بڕیار لە چارەنوسی بدەن.

ئەو هەواڵانەش باس لە هەڵوەشانەوەی دەکەن ڕای شەخسین نەك هاوپەیمانی، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانی کە لە مادەی (بیست وپێنج) دا بەڕوونی
لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێ ( هاوپەیمانی دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بەدەنگی سێ لەسەر چواری ئەندامانی کۆنگرەی گشتی) بۆیە هەر دەنگۆیەك لەو بارەیەوە ڕاو بۆچونی شەخسیە و ئەو هاودیدانەی بڕیاری بەردەوامیان داوە دەتوانن بڕیار لەسەر چارەنوسی هاوپەیمانیەکەیان بدەن نەك هیچ کەسێکی تر. 

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
٣١/١٠/٢٠١٨

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت