سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی دەیەوێت لە بەغداد یەكێتی بێبەشبكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی یەکەم 2018

پارتی دەیەوێت لە بەغداد یەكێتی بێبەشبكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
پارتی پێداگری لەسەر وەرگرتنی چوار وەزارەت دەكات‌ و بەنیازە وەزارەتێك بدات بەسێ‌ لایەنەكە‌ و یەكێتی لە وەزارەت بێبەشبكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداد بە "درەو میدیا"ی ڕاگەیاند" پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق‌و بەشێوەیەكی فەرمی عەبدولمەهدی ئاگاداركردووە لەوەی دەبێت پشكی كورد لە كابینەكەیدا لە سێ وەزارەتەوە بكرێت بە چوار وەزارەت".
ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە ئاشكرایكرد" پارتی بەنیازە یەكێتی لە وەرگرتنی وەزارەت لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بێبەشبكات و،  لەو چوار وەزارەتەی كە وەریدەگرێت، سێ‌ وەزارەتی بۆخۆی ببات، كە یەكێكیان وەزارەتی سیادییەو وەزارەتی چوارەمیش بدات بە سێ‌ لایەنەكە (بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكگرتوی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامی)".
پارتی دەیەوێت رێككەوتن لەسەر وەرگرتنی ئەو وەزارەتە بۆ سێ لایەنەكە خۆیان بەجێبهێڵێت، بەڵام گریمانە دەكرێت ئەگەر پارتی بتوانێت وەزارەتی چوارەم وەرگرێت، ئەو وەزارەتە بدرێت بە بزوتنەوەی گۆڕان.
  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

null
پێش 21 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە