سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاندیدە دەرچووەكە كێشە دەخاتە ناو حزبی شیوعییەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی یەکەم 2018

كاندیدە دەرچووەكە كێشە دەخاتە ناو حزبی شیوعییەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەشێك لە كاندیدەكانی لیستی ئازادی گومانیان لە دەنگەكانیان هەیە پێیان وایە جێگۆڕكی بە ناوەكانیان كراوە.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، (فاخیر رەسوڵ شێخە دێگەی)ی كاندیدی ژمارە (9)ی لیستی ئازادی حزبی شیوعی كوردستان لە دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر سكاڵای تۆماركردوەو گومانی لەوە هەیە دەستكاری دەنگەكانی كرابێت. 
ئەو كاندیدەی حزبی شیوعی وەكو خۆی دەڵێت" پێشتر لەلایەن كاوە مەحمودی سكرتێری حزەكەیە‌وە پیرۆزباییان سەركەوتنی بۆ پەرلەمان لێكراوە، بەوپێیەی تەنها لە دەڤەری رانیەو پشدەر 820 دەنگی بەدەستهێناوە".
هەر لە لیستی حزبی شیوعی، كاندیدێكی سەرنەكەوتووی تر بەناوی (فەرهاد عەبدوڵا) سكاڵای لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان‌و دادگای‌ تێهەڵچوونەوەی هەولێر تۆماركردووە بەتۆمەتی گۆڕینی ئەنجامی دەنگەكانی لە بەرژەوەندی سەرۆكی لیستەكە.
ئێستا لە حزبی شیوعیدا گفتوگۆی زۆر لەسەر ئەو پرسە دروستبووە، بەرپرسێكی باڵای حزبی شیوعی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، گومانێك دروستبووە  گۆڕانكاری لە دەنگی كاندیدەكاندا كرابێت لەبەرژەوەندی سەرۆكی لیستەكە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، لەناو كادیرانی حزبی شیوعیدا گومانی ئەوە دروستبووە سەرۆكی لیستەكە نزیك بێت لە پارتییەوە‌و بەوهۆیەوە لەلایەن كۆمسیۆنەوە دەنگی كاندیدەكانی تری حزبی شیوعی پێدرابێت.
حزبی شیوعی بە لیستی "ئازادی" بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كردو (8 هەزارو 63) دەنگی بەدەستهێنا، (محێدین حسێن) سەرۆكی لیستەكە بە كۆكردنەوەی (هەزارو 22) دەنگ سەركەوت بۆ پەرلەمان.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت