سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مشتومڕ لەنێوان كەناڵی رووداو و مەكتەبی بارزانی دروستبووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی یەکەم 2018

مشتومڕ لەنێوان كەناڵی رووداو و مەكتەبی بارزانی دروستبووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
كەناڵی "ڕووداو"بەئاشكراكردنی زانیاری نوێ‌ لەبارەی وەزیرەكانی پارتی لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، ناڕاستەوخۆ وەڵامی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەداتەوە.
كەناڵی "ڕووداو" كە خاوەندارێتییەكەی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە، ئەمڕۆ زانیاری نوێی لەبارەی  پشكی پارتی لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشكراكردووە.
كەناڵی (رووداو) ڕایگەیاند، پارتی (فوئاد حسێن)ی بۆ وەزیری دارایی‌و (بەندی ڕێكانی)ی بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كاندیدكردووە. 
بڵاوكردنەوەی ئەم زانیارییە لەلایەن كەناڵی "ڕووداو"ەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ مەكتەبی مەسعود بارزانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا "ماوەی دوو ڕۆژە تۆڕیی میدیایی ڕووداو لەسەر ناوی بەربژێرەكان‌و پشكی پارتی لە پۆستە وەزارییەكانی حكومەتی تازەی عێراق‌و پشكی لایەنە كوردییەكان هەندێ هەواڵ‌و زانیاری بڵاودەكاتەوە، لێرەدا ڕایدەگەیەنین كە ئەو هەواڵ‌و زانیارییانە ڕاست نین".
بڵاوكردنەوەی زانیاری نوێ‌ لەبارەی پشكەكانی پارتی لە حكومەتی عێراق لەلایەن كەناڵی "ڕووداو"ەوە، وەڵامدانەوەیەكی ناڕاستەوخۆی ئەو كەناڵەیە بۆ ڕاگەیاندراوەكەی مەكتەبی مەسعود بارزانی‌و ڕەتكردنەوەی ڕاگەیەندراوەكەی دوێنێی مەكتەبی بارزانییە.

بەپێی زانیارییەك كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست (درەو میدیا) كەوتووە، هۆكاری سەرەكی نیگەرانی بارزانی لە بڵاوكردنەوەی ناوی كاندیدەكانی پارتی بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق بەدیاریكراوی پەیوەندی بە ناوی (فوئاد حسێن)ەوە هەیە.
بارزانی نایەوێت وەكو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، جارێكی تر ناوی فوئاد حسێن بكەوێتە ناو ناوان، ئەگەر پێشوەخت زامنی وەرگرتنی پۆستێكی وزاری بۆ نەكردبێت، چونكە بارزانی نایەوێت جارێكی تر فوئاد حسێن دوچاری شكست بكاتەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت