سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی بۆ زامنكردنی وەزارەتێكی سیادی هەڕەشەی بەشدارینەكردن دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 تشرینی یەکەم 2018

پارتی بۆ زامنكردنی وەزارەتێكی سیادی هەڕەشەی بەشدارینەكردن دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
پارتی بەنیازە هۆشیاری زێباری بنێرێتەوە بۆ بەغداد و وەزارەتی دەرەوە یان دارایی بۆ وەربگرێتەوە كە لەكابینەی پێشوودا وەزیری دارایی بوو، بە تۆمەتی گەندەڵیی لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی لێ سەندرایەوە.
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لە بەغداد بە " درەو میدیا"ە ڕاگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دەرەوە یان دارایی و سپاردنی بە هۆشیار زێباری.
ئاشكراشیكرد، چەند ڕۆژێكە هۆشیار زێباری هاتوەتە بەغداد و لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان لە پەیوەندیدایە، بەدوریشی زانی سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێردراو پۆستی وەزارەتی دارایی بە هۆشیار زێباری بدات، بەوپێیەی لە كابینەی پێشوی حكومەتدا، وەزیری دارایی بووە و بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی پەرلەمانی عێراق متمانەی لێسەندەوە.
هەوڵەكانی پارتی بۆ وەرگرتنی یەكێك لە پۆستە سیادییەكانی بەغداد لەكاتێكدایە، سەرچاوەكانی هەواڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زانیاری ئەوەیان بڵاوكردەوە كە پارتی بەنیازە وەزارەتی دەرەوە وەربگرێت و فوئاد حسێن بۆ ئەو پۆستە ڕابسپێرێت، بەڵام تائێستا دیارنیە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەچ ئالیەتێك وەزارەتەكانی كابینەی داهاتوو دابەشدەكات، وەك بەشێك لە ئاگایانی دۆخی عێراقیش دەڵێن، ئەوە هۆكاری سەرەكی پشتی ئەو هەڕەشانەیە كە پارتی دەیكات بەوەی بەشداری حكومەتی داهاتوو ناكات و، مەبەستی دروستكردنی فشارە بۆ وەرگرتنی یەكێك لەو دوو وەزارەتە(دارایی یان دەرەوە). 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان

null
پێش 18 کاتژمێر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
پێش 20 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم