سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەنگەكانی یەكگرتوو 55% و كورسیەكانی 50% كەمیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی یەکەم 2018

دەنگەكانی یەكگرتوو 55% و كورسیەكانی 50% كەمیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 ( درەو میدیا): 
بە بەرارود بە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دەنگ و كورسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی 30/9/2018 زیاتر لە نیوە دابەزیوە.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی و رەوتی گەشە بە لیستی ( بەرەو ئیسلاحیان) بەشداری هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستانیانكرد بەڵام بەپێی ئەنجامە نافەرمیەكان نزیكەی ( 83 هەزار ) دەنگیان بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 5%) دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
بەبەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەتەنها خۆی بەبێ لایەنەكانی دیكەش  (186741 ) دەنگی بەدەستهێنابوو بەرێژەی ( 9.6%) و ( 10 ) كورسی، لە كاتێكدا بزووتنەوەی ئیسلامیش لە هەڵبژاردنی رابردودا (21834) دەنگ و بەرێژەی ( 1.1% ) و بەدەستهێنانی ( 1 ) كورسی.
بەتەنها یەكگرتوو كورسیەكانی 50% كەمیكردووەو دەنگەكانیشی (55%) كەمیكردووە بە نزیكەی ( 103 هەزار ) دەنگ، بەڵام لیستی بەرەو ئیسڵاح كە لە یەكگرتوو بزوتنەوەی ئیسلامی و رەوتی گەشە پێكهاتووە كە ( 83 هەزار ) دەنگ و بەرێژەی 5% و 5 كورسی بەدەستهێناوە كە بە یەكگرتوو بزووتنەوەی ئیسلامی ( 207 هەزار) دەنگیان بەدەستهێنابوو بەرێژەی 11% بەهەردوكیان 11 كورسیان بەدەستهێنابوو واتا 6كورسی كەمیان كردووە و دەنگەكانیشیان ( 124 هەزار ) كەمیكردووە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت