سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی بەمەرجی دەنگدان بە فوئاد حسێن دەنگ بە سەرۆك وەزیران دەدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2018

پارتی بەمەرجی دەنگدان بە فوئاد حسێن دەنگ بە سەرۆك وەزیران دەدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئێوارەی دوێنێ‌ حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر، لەگەڵ فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەشاری بەغداد كۆبوەوە.
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان ئاماژە بەبونی جوڵەیەكی سیاسی دەكەن بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستی سەرۆك وەزیران بەیەك پاكێج.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەبادی لەگەڵ كاندیدەكەی بارزانی دوو پرسی تاوتوێكردووە، یەكەم: پرسی دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار كە بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، دووەم: چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.
ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجەدید)ی قەتەری لەزاری سەرچاوەیەك لە ئیئتیلافی نەسرەوە بڵاویكردەوە، عەبادی لەگەڵ فوئاد حسێن و وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمەڵێك پرسی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ تاتوێكردووەو، عەبادی هەوڵیداوە قەناعەت بە حزبەكەی بارزانی بهێنێت بچێتە پاڵ هاوپەیمانی (چاكسازی و بنیاتنان) كە هەوڵی پێكهێنانی زۆرینەیەكی پەرلەمانی دەدات.
ئاشكراشیكردووە، پارتی مەرجی ئەوەبووە لەدانیشتنی ڕۆژی سێشەممەدا دەنگ بە كاندیدەكەی (فوئاد حسێن) بدەن، لەبەرامبەر پشتیوانی كاندیدی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ سەرۆك وەزیران.
ڕونیشكردوەتەوە، مەسەلەكە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا ڕونتردەبێتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی