سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەرهەم ساڵح پێشنیازەكەی مەسعود بارزانی رەتكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئەیلوول 2018

بەرهەم ساڵح پێشنیازەكەی مەسعود بارزانی رەتكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشنیازی مەسعود بارزانی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانییەكانەوە رەتكردەوە.
بەرهەم ساڵح لە راگەیەنراوێكدا كە نوسینگەكەی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت پرسی سەرۆك كۆمار پێویستە پەرلەمانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەربدات و ئەوەش هەنگاوێكە بۆ شكاندنی پشكپكشێنەی حزیبی و ئێستاش ئەوە داواكارییەكی گشتی دیموكراتییە.


دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵحەوە:
لە پێناو یەكخستنی نێوماڵی كورد، ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح سەردانی مەسعود بارزانی كرد بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و پێشهاتەكانی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی عیراق. لەم بارەیەوە دووپاتی دەكەینەوە ئەگەرچی پۆستی سەرۆك كۆمار ئیستیحقاقی گەلی كوردستانە، بەڵام یەكلاكردنەوەی ئەم پۆستە تەنها لە لایەن هێزە كوردستانیيەكانەوە كاتێك ئەكرێت كە دۆخی سیاسی كوردستان ئاسایی بێت، كە بەداخەوە ئیستا بەشێكی گرنگی هێزە كوردستانییەكان تەنانەت ئامادەی دانیشتن نین لەگەڵ یەك، هەروەها لەم هەلبژادنەش كاندیدەكان تەنها نوینەرانی یەكێتی و پارتی نین، بەڵكو ژمارەیەك كەسایەتی تری ناحیزبی تیایە. و هەروەها ئەگەر سەرۆك كۆمار نوێنەرایەتی هەموو گەلی عێراق بە كوردستانیشەوە ئەكات ئەوە پێویستە پەرلەمانی عیراق بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات بەپێی ئەمەش هەنگاوێكە بۆ شكاندنی پشك پشكێنەی حیزبی و لە ئێستادا داواكاریەكی گشتی دیموكراتیە.

راگەیاندنی نوسینگەی د بەرهەم ساڵح

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان

null
پێش 13 کاتژمێر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
پێش 16 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم